وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: وەڵامی بە كۆمەڵی ئێران دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامداین و وەڵامی بەکۆمەڵی ئێران دەدەینەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،”ئەمریكا لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ بەریتانیا، ئیسرائیل و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە دژی ئێران”.

وتیشی، “لەگەڵ ئەو وڵاتانە وەڵامی بەکۆمەڵی ئێران دەدەینەوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشكردەوە، بەڵگەی تەواویان لە بەردەستە دەیسەلمێنێت ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتیە ئیسرائیلیەکەوەیە، کە بەهۆیەوە دوو کەس لە ستافی کەشتیوانی گیانیانلەدەستدا”.

لەلایەكی دیكەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێویستە ئێران ڕوبەڕوی دەرئەنجامەکانی هێرشکردنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە ببێتەوە کە لەکەناراوەکانی عومان کراوەتەسەری.

پێنجشەممەی ڕابردوو، هێرشکرایە سەر کەشتی نەوتهەڵگری “میرسر ستریت” ی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی عومان بەهۆیەوە دوو كەشتیوان كوژران.

كاردانەوەی وڵاتانیش لەسەر هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلییەكە بەردەوامیی هەیە، ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباردەكرێت و هەڕەشەی وەڵامدانەوەشی دەكرێت.

دوای ئەوەی هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا دووپاتیانكردەوە، ئێران هێرشی سەر كەشتییەكەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان كرد، بەریتانیاش بەهەمانشێوە “بە ئەگەرێكی زۆرەوە” پێی وایە ئیران هێرشەكەی ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بابەتی دواتر

كەركوك.. چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share