دوای 16 مانگ لە زیندانیکردنی سبەینێ ژنه‌ چالاكوانێكى بادینان دادگایی دەکرێت

سبەینێ پرۆسەی دادگاییکردنی ژنە چالاکوانێکی بادینان لە هەولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ ماوه‌ى 16 مانگە ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ زیندانه‌.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستیه‌وه‌، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنه‌ چالاکوانی دھۆک کە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە، ده‌ستگیركراوه‌، بڕیارە دواى 16 مانگ له‌ دادگاى هه‌ولێر دادگایی بكرێت.

وتیشی، ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ كه‌ خاوه‌نى پێنج منداڵه‌ بە پێی ماددەی1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نییە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت،”ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ ئەو پزیشكە نییە كە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و دوای تەواوکردنی…
Total
0
Share