تەرمی قوربانییەکی تری لافاوەکەی هەولێر دۆزرایەوە

دوای 37 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی هاوڵاتییەك كە لە لافاوەكەی دارەتوودا خنكابوو دۆزرایەوە.

هاوڵاتییەكە ناوی عومران سادق بووە، پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، “دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت تەرمی هاوڵاتییەکە بەناوی (عومران سادق ئیسماعیل) کە باری دەروونیی تەواونەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە”.

“ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبوڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە”، ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو شەقامانە بڵاودەکاتەوە کە بەربەستکراون

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران…
Total
0
Share