وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی تەندروستی وەزارەت و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەردەوامیدان بە خوێندن دەدەن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “پرۆسەی خوێندن لە هەموو دونیادا ڕوبەڕوی قەیران بۆتەوە و لە هەرێمیش بەهەمان شێوە، بۆیە ڕۆژی یەکی مانگی داهاتوو لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە و ئەگەر توانرا مەرجەکان جێبەجێبکرێت ئەوا کار لەسەر گەڕانەوەی خوێندکاران دەکرێت بۆ پۆلەکان”.

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕاشیگەیاند، “ئەگەر بتوانرێت ڕێنماییەکان لە خوێندنگەکاندا جێبەجێبکرێت ئەوا باشتر دەتوانرێت کار لەسەر گەڕانەوەی خوێندکاران بکرێت، مەرجەکانیش ئەوەن کە دەبێت دوری خوێندکاران لە یەکەوە بپارێزرێت و ڕێگە لە بەریەککەوتنی خوێندکاران بگیرێت”.

ئەگەرچی لە 10ی تشرینی یەکەمەوە بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای بەشێک لە قۆناغەکانی خوێندن دراوە، بەڵام بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا: تاوەکو لێکۆڵینەوە لە تەرمی کۆچبەران کۆتایی ‏نەیەت ناتوانین بیانگەڕێنینەوە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی ‏لەبارەی هێنانەوەی تەرمی کۆچبەران بڵاوكردەوە، دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی ‏لێکۆڵینەوەکان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرابکرێن و سزابدرێن

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی…
Total
0
Share