وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو سێ هەزار و 350 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و 13 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لە كۆی 19 هەزار و 644 پشكنینی كۆرۆنا، سێ هەزار و 350 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا 716 توشبوو چاكبوونەتەوە و 13 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 237 هەزار و 730 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ڕێژەیەش 201 هەزار و 184 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 818 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.