ئاسایشی پارتی میدیایەکی لە دهۆک داخست

سەرچاوەیەک لە وێب تیڤی “گاڤ نیوز”ەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش چونەتەسەر ئۆفیسی سەرەکی “گاڤ نیوز” لە دهۆک و کارمەندەکانیان ناردووەتە ماڵەوە و ئۆفیسەکەیان داخستووە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، “هێزێکی ئاسایش هاتوونەتە ئۆفیسی سەرەکی میدیاکە لە دهۆک و وتویانە بڕیاری زارەکی هەیە بۆ داخستنی شوێنەکەتان”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “ئاسایش دەرگای ئۆفیسەکەی داخستووە و بە کارمەندەکانی ڕاگەیاندووە، کارەکانیان ڕاگیراوە”.

گاڤ نیوز، نزیکە لە دامەزراوەی میدیایی “وار تیڤی” کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پشتگیری دارایی دەکرێت.

گاڤ نیوز، لەماوەی کارکردنیدا بۆ ماوەی ساڵێک گرنگیداوە بە هەواڵەکانی ناوچەی بادینان و وەک کارمەندەکانیان دەڵێن، بەشێوەیەکی پیشەی ڕەخنەیان لە نەبوونی خزمەتگوزاری و کەموکورتییەکانی ناوچەکە گرتووە.

میدیاکە 20 کارمەندی هەبووە و ئۆفیسی سەرەکی لە شاری دهۆک بووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیاتر لە 90 هەزار فۆڵەوریان هەیە و ئێستا ماوەی زیاتر لە 20 کاتژمێرە هیچ پۆستێکی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share