حاڵەتی “لەناکاوی تەندروستیی جیهانی” ڕادەگەیەنرێت؟.. تەندروستیی جیهانی بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون مەترسییەکی تەندروستییە لەسەر جیهان و مایەی نیگەرانییە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو دۆخەی “حاڵەتی لەناکاوی تەندروستی لەجیهاندا” ڕابگەیەنین.

کۆبوونەوەی شارەزایانی پەتازانی و نەخۆشییە ڤایرۆسییە مرۆژەڵییەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەڕێوەچوو، کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری ڕاگەیاندنی “دۆخی لەناکاوی تەندروستی لە جیهاندا” کۆدەبنەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس ئاشکرایکرد، “لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون نەبووەتە دۆخێکی لەناکاوی تەندروستیی جیهانی کە مایەی نیگەرانیی قوڵ بێت”.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختیکردووەتەوە، “لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوەکە بەردەوام چاودێریی بڵاوبوونەوە و خێرایی و ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە دەکەن و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری نوێ دەدرێت”.

نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی دەگمەنی ڤایرۆسییە، لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، نیشانەکانی تا، ئازاری ماسولکەکان، ئاوسانی لیمفەگرێکان و هەستکردن بە ماندوێتین، سەرەڕای دروستبوونی زیپکە و برین لەسەر پێست بەتایبەتی دەستەکان و ڕووخسار.

نیشتمانی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقایە، لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە لە وڵاتانی ئەوروپاش نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و بڵاوبووەتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تائێستا سێ هەزار و 200 کەس لە وڵاتانی ئەوروپا تووشی نەخۆشییەکە بوون و یەک حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
Total
0
Share