ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لێدوانی هەندێك لە سەرچاوەكان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، هەر ڕاگەیەنراوێكمان هەبێت لە كەناڵە فەرمییەكانەوە بڵاویدەكەینەوە.
سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ڕۆژانە بەناوی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەیاننامە و لێدوان دەدرێت بۆ كەناڵ و میدیا و سۆشیال میدیا، ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە نییە.
دەشڵێت، “وەك ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر ڕاگەیەنراوێكمان هەبێت لە كەناڵە فەرمییەكانی خۆمانەوە بڵاویدەكەینەوە”.
دەقی ڕوونكردەوەكە: