نوسینگەی ڕزگاربووانی ڕفێندراوانی ئێزدی دوایین ئاماری قوربانیانی داعش بڵاودەکاتەوە

نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی دوایین ئاماری قوربانیانی داعش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار تەنها 150 هەزار ئاوارەی ئێزدی تائێستا گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە شەنگال.

لە ئامارێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، “ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق 550 هەزار کەسن، ژمارەی ئەو ئێزدییانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون 360 هەزار کەسن، ژمارەی ئەوانەشی تائێستا گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان 150 هەزار ئێزدین”.

بەپێی ئامارەکە ژمارەی ئێزدییە شەهیدبووەکانی شەڕی داعش 1293 کەسبوون، ژمارەی گۆرە بەکۆمەڵەکانی شەنگال کە تائێستا دۆزراونەتەوە 82 گۆڕی بەکۆمەڵن، ئەو ئێزدییانەشی کە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات 100 هەزار ئێزدین.

نوسینگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ژمارەی ئەو مەزارگە و شوێنە دینییانەی لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە 68 شوێنن”.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ڕفێنراوەکان شەش هەزار و 417 ئێزدین، لەوانە سێ هەزار و 548یان مێ و دوو هەزار و 869یان نێرن.

لە ئامارەکەدا هاتووە، “کۆی ئەو ڕفێنراوانەی ڕزگارکراون سێ هەزار و 550 کەسن، 1206یان ژن و 339یان پیاون هەروەها 1094یان منداڵی کچ و 956یان منداڵی کوڕن”.

ژمارەی ئەو ئێزدییە ڕفێندراوانەی لەلایەن داعشەوە شەهیدکراون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە 104 ڕفێندراون.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شۆفێرێك كەوتە ژێر تراكتۆرێكەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share