لە ئەنتاڵیا نەژادپەرستان هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد

بەشێك لە هێرشبەران

شەوی ڕابردوو، گروپێكی سەدان كەسی نەژادپەرستی تورك، لە ئەنتاڵیا هێرشیان كردووەتە سەر خێزانێكی كورد، تۆمەتباریان كردوون بە كردنەوەی ئاگری دارستانەكانی ناوچەكە، ئەمە جگە لە هۆكاری كوردبوون.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، گروپێكی 300 كەسی نەژانپەرست لە ناوچەی ئەلماڵری پارێزگای ئەنتالیا، هێرشیان كردووەتە سەر خێزانێكی كورد، كە خەڵكی مێردینی باكووری كوردستانن و بۆ كاری كشتوكاڵی چوونەتە ئەنتالیا.

سەربەت كورغا، یەكێک لە ئەندامانی خێزانە كوردەكە بە ئاژانسەكەی وتووە، هێرشەكە كاتژمێر 12:00ی نیوەشەو ئەنجامدرا، “پەراسو و لوتی برایەكیان شكاندم و بەشێكیشمان برینداربووین”، كوردەكە دەڵێت، “هۆكاری هێرشەكە لەبەرئەوەیە كوردین، پێیان وتین دەبێت خاكی ئێمە چۆڵبكەن”، ئەمە جگە لەوەی پێیان وایە كورد ئاگری دارستانەكانی كردووەتەوە.

خێزانە كوردەكە ناچاربوون بۆ ڕزگاركردنی ژیانیان، ماڵەكەیان جێبهێڵن و بچنە ماڵێكی خزمیان.

لای خۆیەوە كەمال بولبول پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەنتالیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی وتووە، خێزانەكە ڕەوشیان باشە، بەڵام مەترسییەكانی سەر كوردان لەزیادبووندایە.

ڕەخنەی ئەوەشی گرت، دەزگا ئەمنییەكان بۆ دەستگیركرنی نەژادپەرستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە و تائێستا هیچیان نەكردووە، پێیوایە، سیاسەتەكانی حكومەتی ئاكەپە – مەهەپە هۆكار و بەرپرسی ئەو هێرشانەن كە نەژادپەرستان دەستیانپێكردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 30ی ئەم مانگە خێزانێكی كوردی حەوت كەسی لەلایەن نەژادپەرستانەوە لە كۆنیا كۆمەڵكوژكران و تائێستا بكوژی ئەو خێزانە دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان..  455 چەکداری دیكەی تاڵیبان کوژران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share