بەریتانیاش هەڕەشەی وەڵام لە ئێران دەكات

كاردانەوەی وڵاتان لەسەر هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلییەكە بەردەوامیی هەیە، ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباردەكرێت و هەڕەشەی وەڵامدانەوەشی دەكرێت.

دوای ئەوەی هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا دووپاتیانكردەوە، ئێران هێرشی سەر كەشتییەكەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان كرد، بەریتانیاش بەهەمانشێوە “بە ئەگەرێكی زۆرەوە” پێی وایە ئیران هێرشەكەی ئەنجامداوە.

لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێك بەسەر ڕووداوەكەدا تێپەڕیوە، دۆمێنیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەوە بڵاوكردوەوە و سەركۆنەی كردووە، پێی وایە هێرشەكە بەئەنقەست بووە و پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.

بەشێكی گرنگیدانی بەریتانیا بە هێرشەكە بەهۆی ئەوەوەیە كە لەو دوو ئەندامەی تیمی كەشتییەكە كە لە هێرشەكەدا كوژران، یەكێكیان بەریتانییە.

ڕاب-یش بەهەمانشێوە هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كرد، ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی سەرقاڵی هەماهەنگیكردنە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا “بۆ ئەوەی وەڵامێکی بەكۆمەڵی هێرشەکە بدەنەوە”.

پێشتریش ئەمریكا لەرێگەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەوە بە پشتبەستن بە وردبینیكردن لە زانیارییەكان دووپاتیكردەوە، “دڵنیان ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە و لەگەڵ  هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە وەڵامێکی گونجاوی ئەو هێرشە دەدەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ئێران بە هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات

بابەتی دواتر

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ کێیە؟

دۆناڵد جۆن ترەمپ، لە 14ی حوزەیرانی 1946 لەدایکبووە، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و لە ساڵی 2017 تا 2021 45ەمین سەرۆکی…
Total
0
Share