ئەمریكا ئێران بە هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێرشەكەی سەر كەشتییە نەوت هەڵگرەكەی ئسرائیل لە كەنارە ئاوییەكانی دەریای عومان دەخاتە ئەستۆی ئێران.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاندووە، “دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ زانیارییه‌ به‌رده‌سته‌كان، دڵنیا بووینه‌وه‌، كه‌ ئێران هێرشەكەی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئه‌نجامداوه‌”

ئاماژەبەوەشدراوە، “له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان تاوتوێی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌منزیكانه‌ وه‌ڵامێكی گونجاوی ئه‌و هێرشه‌ بده‌ینه‌وه‌”.

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌شتییەكی نه‌وتهه‌ڵگری ئیسرائیلی له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان كرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو دەریاوان گیانیان لەدەستدا.

هەرچەندە لەسەرەتاوە ئیسرائیل، ئێرانی بەو هێرشە تۆمەتباركرد و داوای جوڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی ئەو وڵاتە كرد، بەڵام ئه‌مڕۆ سه‌عید خه‌تیبزاده‌، وته‌بێیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕه‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیله‌وهێرشه‌دا هه‌بێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، یەكەمجار نییە “ڕژێمی زایۆنی” تۆمەتی لەوشێوەیە ئاڕاستەی تاران بكات.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیل جامی سوپەری فەرەنسای بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیاش هەڕەشەی وەڵام لە ئێران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share