بەریتانیا: ئۆمیكرۆن لە مانگی داهاتوودا دەبێتە بەربڵاوترین

خانەیەكی تووشبوو بە كۆرۆنا

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا لە سەرتاسەری وڵات بڵاودەبێتەوە و پێشبینی دەكات بەمنزیكانە ببێتە بەربڵاوترین زنجیرەی ڤایرۆسەكە لە شانشینی یەكگرتوو.

ئاژانسەكە لە نوێترین ڕاپۆرتیدا دەربارەی ئۆمیكرۆن كە دوێنێ هەینی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت، ئامارە نوێیەكان لە بەریتانیا دوپاتیدەكەنەوە كە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا توانای زیاتری هەیە لە گواستنەوەدا، بەراورد بە زنجیرەكانی دیكە.

بەپێی ئەو ئامارانە 568 حاڵەتی دڵنیا یان ئەگەری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لە بەریتانیا هەیە لە 8ی ئەم مانگەدا، بەراورد بە تەنها دوو حاڵەتی بەر لە هەفتەیەك.

ئاژانسەكە پێشبینی دەكات تا كۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە یەك ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن تۆماربكرێت، بەو ئاراستەیەش بێت دەبێتە بەربڵاوترین زنجیرە لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووەمی داهاتوو.

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە زنجیرەی (B.1.1.529) كە دواتر ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناوی (ئۆمیكرۆن)ی لێنا لە بوتسوانا ڕۆژی11ی تشرینی دووەم تۆماركرا لە جەستەی هاوڵاتییەكی ئەفریقای باشوور.

ئەم جۆرەی ڤایرۆسەكە زۆرترین گۆڕانكاری بەسەر هاتووە كە دەگاتە 50، بۆیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا پێشبینی دەكرا زیاتر كاریگەر بێت بەراورد بە گۆڕاوەكانی دیكە و توانای تێپەڕاندنی ڤاكسینەكانی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
Total
0
Share