تەندروستیی جیهانی: ساڵی دووەمی كۆرۆنا لە یەكەم دژوارتر دەبێت

پەیوەندیدارە بە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەكە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، دووەم ساڵی پەتای كۆرۆنا پێدەچێت دژوارتربێت لە ساڵی یەكەم دەربارەی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

مایك ڕایان، بەرپرسی بەرنامەی فریاگوزاری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم وتی، ساڵی دووەم پەتاكە پێدەچێت دژوارتربێت بە لەبەرچاوگرتنی هەندێك ڕێوشوێنی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.

ڕایان ڕونیشیكردەوە، پرسەكە پەیوەندیدارە بە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەكە كە بە خێراتر و زیاتر گواستنەوە جیادەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد دۆخی پەتاكە لە وڵاتانی نیوەی باكووری گۆی زەوی دژوارتردەبێت.

ڕێكخراوەكە لە نوێترین ئاماریدا دەربارەی پەتاكە كە شەوی ڕابردوو بڵاویكردەوە دەڵێت، پاش دوو هەفتە لە تۆماركردنی ژمارەیەكی كەمتری حاڵەتەكان، هەفتەی ڕابردوو پێنج ملیۆن حاڵەتی نوێ تۆماركران.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا گەنجێك گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس سانت جێرمان جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share