فەرەنسا: وەبەرهێنانەکانی تۆڕی 5Gی هواوێی لە وڵاتەکەمان قەدەغە ناکەین

تۆڕی 5G لە شاری پاریس

وەزیری دارایی فەرەنسا، برونۆ لومێر، ئەمڕۆ سێشەممە 21 تەمموز، ڕایگەیاند وەبەرهێنانی کۆمپانیای هواوێی چینی لە وڵاتەکەیان قەدەغە ناکەن.

برونۆ لومێر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕادیۆی فرانس ئینفۆ وتی، “ئێمە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەییمان دەپارێزین. دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتی چین، [لیو هێ] قسەم کرد و دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا هەڵوێستی سەرۆککۆمار و فەرەنسای پێڕابگەیەنم”.

وەزیرە فەرەنسییەکە لە چاوپێکەوتنەکەی ڕایگەیاند، “ئێمە وەبەرهێنانی 5Gی چین لە وڵاتەکەمان قەدەغە ناکەین، لە فەرەنسا جیاوازی لەگەڵ هیچ لایەنێکی جێبەجێکاردا ناکرێت”.

بە وتەی لومێر، “ئەورووپا گەمژە نییە. ئێمە بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانمان دەپارێزین، واتە ئێمە لەو لایەنانە دەڕوانین کە هەستیارن و ڕێزیش لە ئاسایشی نەتەوەییمان دەگرین، پێمان وایە چینی هاوبەشمان دەتوانێت لە هەڵوێستی فەرەنسا تێبگات، کە هەڵوێستێکی ڕوون و هاوسەنگە”.

ڕۆژی 14ی تەمموز، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەرهەمەکانی هواوێی لە تۆڕی 5Gی وڵاتەکە، سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ساڵی 2027، هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیا چینییەکە لە بەریتانیا ناهێڵدرێت.

بابەتی پێشتر

مێژووی ئامێری سەرەتایی کامێرا و چۆنیەتی کارکردنی

بابەتی دواتر

لە گوندێکی ئیتالی دوای هەشت ساڵ منداڵێک لەدایکبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share