قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی كۆرۆناوە چ پەیوەندییەكی بە هەورەبروسكەوە هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی پەیوەندیی نێوان کەمبوونەوەی حاڵەتی هەورەبروسکە و قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ئاشکرادەکات، بەپێی تویژینەوەکە، لەدوای قەدەغەی هاتوچۆ لەجیهاندا ڕوودانی هەورەبروسکە بەراورد بەساڵانی پێشووتر کەمبووەتەوە.

ئەنجامەكانی توێژینەوەکە لە کۆبوونەوەی یەکێتیی جیۆفیزیکیی ئەمریکا خراوەتەڕوو، ئەو هۆکارانەی ئاشکراکردووە کە دەبنەهۆی کەمبوونەوەی ڕوودانی هەورەبروسکە، بەپێی تویژینەوکە لەساڵی 2020دا زیاتر 10% بۆ 20%ی ڕوودانی هەورەبروسکە کەمبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ قەدەغەی توندی هاتوچۆ لەو ساڵەدا دەگەڕێتەوە.

ئیریل ویلیامز، زانای بواری چاودێریکردنی کەشوهەوا، کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بووە دەڵێت، گروپەکەیان سێ ڕێگەی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ پێوانی ڕوودانی هەورەبروسکە، سەرجەم ڕێگەکان نیشاندەری کەمبوونەوەی ڕوودانی هەورەبروسکەن.

توێژینەوەکە سەرنجی خستووەتەسەر کۆبوونەوەی ئەو تەنۆلکانەی لەئەنجامی بەرهەمهێنانی وزەی قورس لەهەوادا کۆدەبنەوە و هۆکارن بۆ دروستبوون و زۆربوونی هەڵمی ئاو لە هەوادا و دواتر ڕوودانی هەورەبروسکە.

بەڵام لەگەڵ قەدەغەی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی سووتانی وزە قورسەکان، هەروەها کەمبوونەوەی ئەو تەنۆلکانە لەهەوادا، ڕێژەی ڕوودانی هەورەبروسکە کەمبووەتەوە.

توێژینەوەکە بەراوردی کردووە لەنێوان ساڵی 2020 لەگەڵ ساڵانی 2018 و 2019، دەریخستووە کە بەڕێژەیەکی زۆر هەورەبروسکە لە ئەفریقا، ئاسیا و ئەوروپا کەمبووەتەوە و لە ئەمریکاش لەئاستێکی کەمتردا ڕوودانی ئەو دیاردە سروشتییە کەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی نەوتی سپی لە گەرمیان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕوانگەی سوری ئاماری كوژراو و شەهیدەكانی ئاڵۆزییەكانی حەسەكەی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share