ئەمریکا گەورەترین فڕۆکەی کارەبایی لە جیهاندا تاقیکردەوە

گەورەترین فڕۆکەی کارەبایی لە جیهاندا، Cessna Caravan 208B

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، گەورەترین فڕۆکەی بازرگانی لە جیهاندا، Cessna Caravan 208B، کە بزوێنەرەکەی بە کارەبا ئیشدەکات، یەکەم گەشتیی ئەزموونیی خۆی لە ئەمریکا بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.

کۆمپانیای AeroTec، کە لە بواری تاقیکردنەوەی فڕۆکەوانی و بڕوانامەبەخشین بە فڕۆکە کار دەکات، لەو بارەیەوە وتوویەتی، “فڕۆکەی eCaravan کە بە بزووێنەری کارەبایی Magni500 کار دەکات، لە فڕۆکەخانەی گراندی نێودەوڵەتی گەشتێکی سەرکەوتووی ئەنجامدا و ئەمەش هەنگاوێکی مەزنە لە بواری پەرەپێدانی فڕۆکەوانیی کارەبایی”.

لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی هەواڵی فڕۆکەوانی FlightGlobal لە زاری بەڕێوەبەری کۆمپانیای MagniX، ڕۆی گانزارسکی-یەوە گواستوویەتییەوە کە فڕۆکەکە توانای هەڵگرتنی پێنج سەرنشینی هەیە و دەشتوانێت مەودای 160 کیلۆمەتر ببڕێت.

لەئێستا هەردوو کۆمپانیای MagniX و AeroTECکار لەسەر ئەوە دەکەن تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021، بڕوانامەی فڕینی فڕۆکەکە تەواو ببێت، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تا ئەو کاتە توانای تەکنیکیی فڕۆکەکە زیاتر بکرێت و ژمارەی سەرنشینەکانی ناویشی بگاتە نۆ کەس.

بابەتی پێشتر

یەکەم مووشەکی ئاسمانیی نەفەرهەڵگری SpaceX ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. چین شەمەندەفەری بێشۆفێری دروستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share