ناسا تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دیاردە نهێنییەکانی کەشوهەوا پێکدەهێنێت

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند لە پسپۆڕانی ڕاگەیاند بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردە نامۆکان، واتە ئەو دیاردانەی کە بە دیاردە سروشتییە ناسراوەکانی کەشوهەوا پۆلێن نەکراون.

تیمەکە کاردەکات بۆ ڕوونکردنەوەی “دیاردە بەرگەهەواییە نەناسراوەکان”، کە لە ڕابردوودا بە ” تەنە فڕیوە نەزانراوەکان” ناسرابوون.

تیمەکە 16 کەس لەخۆدەگرێت، کە بۆ ماوەی نۆ مانگ پێکەوە کاردەکەن، بۆ هەڵسەنگاندنی زانیارییە بەردەستەکان لەسەر ” دیاردە کەشوهەواییە دیارینەکراوەکان ” و هەوڵدەدەن تێبینییە ڕوون نەکراوەکانی ئاسمان ڕوون بکەنەوە.

بەپێی ئاژانسی ناسا، تیمەکە زانا و پسپۆڕانی دیار لە بواری داتا و زیرەکی دەستکرد و فڕۆکەوانی لەخۆدەگرێت.

ناسا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە توێژینەوەکە لەسەر دیاردە نهێنییەکانی کەشوهەوا لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share