درۆنێكی نوێی ئەمریكی لە چەند چركەیەكدا دەبێتە موشەك

درۆنی Switchable 600

كۆمپانیای AeroVironment پەردەی لەسەر نوێترین سیستمی درۆن لادا، كە تایبەت بە سوپای ئەمریكا و هێزەكانی دیكە، ناوی درۆنەكەش Switchable 600-ە.

بەپێی سایتی New Atlas دیزانی درۆنە نوێیەكە لەسەر شێوەی Switchblade 300 دروستكراوە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان لە ساڵی 2011ەوە بەكاریانهێناوە، بەڵام بە قەبارەیەكی گەورەتر و توانایەكی زیاتر.

لە گرنگترین ئەنجامەكانی پشتبەست بە درۆن لەلایەن هێزی پیادە و هێزە وشكانییەكانی تر ئەوەیە، بووەتە هۆی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی فڕۆكەی كلاسیكی سیخوری و فڕۆكەی پشتیوانی لێدانە سەربازییەكان، بەهۆی ئەوەی سیستمی درۆن خاوەن پەرەپێدان و زیرەكییەكی زۆرە، هەندێكیشیان گەیشتونەتە ئەو ئاستەی بەخێرایی بتوانن لە درۆنەوە ببنە موشەك بەهۆیەوە ئامانجی زریپۆشكراوی لاواز بپێكێت، لەگەڵ زامنكردنی كەمكردنەوەی زیانە لاوەكییەكان تا ئاستێكی زۆر.

تایبەتمەندییەكانی درۆنە نوێیەكە..
كێشی بنەڕەتیی درۆنە نوێیەكە و درۆنی Switchblade 300بریتییە لە 2.5 كیلۆگرام، دەكرێت لە لولەكی پاراستن كە تایبەتە بە كارپێكردنی هەڵبگیرێت و لەماوەی كەمتر لە دوو خولەكدا ئامادەی بكات، هەروەك دەتوانرێت لەڕێگای وشكانی یان ئاوی یان ئاسمانییەوە بگوازرێتەوە.

درۆنە نوێیەكە تەنها نزیكەی 10 خولەكی دەوێت بۆ ئەوەی ئامادەی فڕین بكرێت، ئەوپەڕی خێراییەكەی 185 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، بەمەش 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكی زیاترە لە درۆنی جۆری 300. درۆنە نوێیەكە پەخشی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ و گۆڕانكارییەكانی GPSی شوێنی بەئامانجگیراو بۆ ئەو سەربازە دەنێرێت كە لە دوورەوە كاری پێدەكات.

هێرش بۆ سەر ئامانجەكان
سەرەڕای ئەوانە، Switchblade 600 دەتوانێت ڕوبەڕووی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی و ئامانجە جێگیرە قایمكراوەكان ببێتەوە لە دەرەوەی ناوچەی بینین و لە گۆشەی جیاوازە ئەمەش بۆ هێنانەدی زۆرترین كاریگەری و كەمكردنەوەی زیانی لاوەكی، واتا دۆرنە نوێیەكە ناتوانێت درێژە بە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئامانجەكەدا بكات بەبێ گرتنەبەری ڕیزبەندی چەكداری، واتە پێویست بە دەستێوەردانی سەرچاوەی مرۆیی دەكات، ئەمەش تایبەتمەندییەكە كە هەندێك لە شارەزایان پێیانوایە توانای ئەوە دەداتە سەربازی بەكارهێنەری ڕاسپێردراو، هێرشەكە لە چەند چركەیەكدا پێش گەیشتن بە ئامانج ڕەتبكاتەوە، و جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ لێدان لە ئامانجەكە یان ئامانجی تر.

تایبەتمەندیی شەبەحی و تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو
درۆنی جۆری 600 توانای شەبەحی هەیە كە بریتییە لە كەمكردنەوەی دەنگ و دەردراوە گەرمییەكان، لەگەڵ كۆمەڵەی هەستپێكەری EO / IRی ئاست بەرز، سەرەڕای توانای كۆنتڕۆڵی ورد لەكاتی فڕیندا و ماوەی فڕینەكەشی دەگاتە زیاتر لە 40 خولەك بەهۆی بوونی سیستمی پشتیوانیی كارەبایی.

جگە لەوەی تەكنیكی نوێی تایبەت بە پشكنینی تەكتیكی و چاودێری تێدایە.

لێدان لە ئامانج تەنها بە كلیكێك
سیستمی كارپێكردن و كۆنتڕۆڵكردن لە درۆنی جۆری 600 پشت بە شاشەیەكی نوێ دەبەستێت كە بە دەستلێدان (اللمس) كاردەكات و سیستمی كۆنتڕۆڵی چەكی FCS تیایە كە ڕێگەدەدات بەو سەربازەی كاریپێدەكات درۆنەكە بەرەو لێدان لە ئامانجەكەی ئاراستەبكات تەنها بە كلیكێك لەسەر شاشەكە، جگە لەوەی سیستمی شفرەكردنی فەرمانەكانی تیادایە لەڕێی هەردوو سیستمی AES-256 و SAASM GPS.

لای خۆیەوە وەحید نوابی، سەرۆكی كۆمپانیای AeroVironment دەڵێت، بەدرێژایی زیاتر لە 10 ساڵ، كۆمپانیای AeroVironment لەگەڵ زۆرێك لە هاوەڵە نوێیەكاندا كاری كردووە بۆ داهێنانی گۆڕانكاری و گەشە كە ببێتە هۆی بەدیهێنانی خواستەكان لە كارپێكردنی بۆ پڕۆسە نوێیەكان.

نوابی وتیشی، “هاوەڵانمان شێلگیرن لەسەر بڵاوكردنەوەی Switchblade 600 بەهۆی ئەوەی توانای هەیە ئامانجی گەورەتر و بەهێزتر چارەسەربكات بە ڕێگایەكی زۆر ورد و خێرا و كاریگەر بەراورد بە سیستمەكانی پێشوو”.

بابەتی پێشتر

توركیا بە هەنگاوێكی ئەمریكای تووشی دڵەڕاوكێ كردووە

بابەتی دواتر

دراکسلەر: لەبەر یەک هۆکار پاریس سانت جێرمانم بەجێنەهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share