توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان بڕی ئەو پارەی کەسێک بەدەستی دەهێنێت لەگەڵ ڕێژەی خەوی کەسەکەی لە شەودا ئاشکراکردووە.
بەپێی توێژینەوەکە، 55%ی ئەو کەسانەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن، شەوانە ماوەی 7 بۆ 8 کاتژمێر دەخەون، لە کاتێکدا ئەوانەی خەوێکی تەواو دەکەن، بە ڕێژەی 400% لەو کەسانە زیاتر پارە پەیدا دەکەن کە ئەو حەوت بۆ هەشت کاتژمێرە دەخەون.
بەپێی شارەزایان، ئەو کەسانەی کەم دەخەون و ماوەیەکی زۆر کار دەکەن، یان چەند کارێکیان هەیە، بەهۆی هەژاری نەبوونی ئاسایشی داراییانەوەیە.
لە لایەکی دیکەوە، کەسە دەوڵەمەندەکان لە ناوچە هێمن و ئارامەکاندا دەژین، یان ماڵی گەورەتر دەکڕن.
بەپێی (CDC)، ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەوییەوە دەناڵێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرە و خەمۆکی و قەڵەوی و شێرپەنجە زیاترە. هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر ڕێژەی مردن و ئاستی نزمی چۆنایەتیی ژیان و ئاستی بەرهەمهێنان”.
ناوەندەکە هەستاوە بە ڕووپێوییەک لەسەر 140 هەزار ئەمریکی، لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014، ئەوەش بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە شێوازی خەوتن.
دەرئەنجام، ڤۆیان دەرکەوتووە، 55%ی ئەو کەسانەی لەنێوان 11670 دۆلار بۆ 23850 دۆلار پەیدا دەکەن، کە ئەمەش لە ئەمریکا بە هەژاری لێکدەدرێتەوە، شەوانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر دەخەون.
لە کاتێکدا 66.6%ی ئەو کەسانەی داهاتیان بە ڕێژەی 400% زیاترە، خەوی تەواوی خۆیان دەکەن.
دکتۆر نیڵ کڵاین، پزیشکی تایبەت بە خەوتن بە تۆڕی هەواڵی “CNN”ی وتووە، “ئەو کەسانەی داهاتیان زۆرە توانای کڕینی خانووی گەورە و ڕووبەڕفراوانیان لە شوێنی ئارامتر هەیە، لەو شوێنانەی کە دانیشووی کەم لێیە و دەنگدەنگی کەمە، یان خانووەکانیان دەنگبڕن بۆ ئەوەی خەوێکی خۆش و تەواو بکەن”.