پاش نیشتنەوە لەسەر مانگ هیندستان هەنگاو بەرەو خۆر دەنێت

هیندستان هەنگاوێكی دیكەی گرنگ لە بواری گەڕان لە بۆشایی ئاسماندا دەنێت، لەڕێی هەڵدانی كەشتییەك بۆ توێژینەوە لەسەر خۆر، بە هەفتەیەك دوای سەركەوتنی هەوڵەكەی لە هەڵدانی كەشتییەكی ئاسمانی و نیشتنەوەی لەسەر بەشی باشووری مانگ.

بڕیارە ئەمڕۆ كەشتیی (ئەدیتیا- ئێڵ 1) گەشتەكەی دەستپێبكات كە چوار مانگ دەخایەنێت تا دەگاتە دووریی 1.5 ملیۆن كیلۆمەتر و، چەندین كەلوپەلی زانستیی هەڵگرتووە بۆ توێژینەوە لەسەر چینەكانی دەرەوەی خۆر.

ئەمە دەبێتە یەكەم كەشتیی ئاسمانیی نیودەلهی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر خۆر، بەوەش دەچێتەپاڵ ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا) و ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەوروپی بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەستێرە تیشكدەرەكەی كۆمەڵەی خۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share