بەپێی ڕاپرسیی گۆڤاری ‘دیجیتاڵ سپای’… 10 باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی سەدەی 21

گۆڤاری “دیجیتاڵ سپای”ی بەریتانی، لیستی باشترین زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانی بۆ سەدەی بیستویەک ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ڕاپرسییەک کە گۆڤارەکە بۆ زانینی ڕای بینەر ئەنجامیدابوو.

بەپێی ئەنجامی ڕاگەیەنراوی گۆڤارەکە، زنجیرەی “Game of Thrones – گەمەی تەختی پادشاکان” لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە و بینەران وەک باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی سەدەی بیستویەک هەڵیانبژاردووە، لە دوای ئەویش زنجیرەی “Stranger Things – شتە سەیروسەمەرەترەکان” لە پلەی دووەم و زنجیرەی “Doctor Who – دکتۆر کێ” لە پلەی سێیەمدایە.

هەر بەپێی ڕاپرسیی گۆڤارە بەریتانییەکە، زنجیرەی “Sherlock” لە پلەی چوارەم، “Breaking Bad” لە پلەی پێنجەم، “The Great British Bake Off” لە پلەی شەشەم، “Killing Eve” لە پلەی حەوتەم، “Gavin & Stacy” لە پلەی هەشتەم، “Line of Duty” لە پلەی نۆیەم و “Chernobyl” لە پلەی دەیەم و کۆتایی ڕیزبەندییەکەدایە.

بابەتی پێشتر

بەرزترین زەڕافەی جیهان چووە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خەو و هەژاری دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share