وشەی ‘ئەلوو’ لە چییەوە هاتووە؟

پەیوەندیی تەلەفۆنی لە سەروبەندی کۆرۆنا

چەندین دەنگۆ و زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی وشەی “ئەلوو”ـەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دەوترێت، هەندێک پێیان وایە ئەلوو ناوی دووەمی خۆشەویستەکەی گراهام بێڵ، مارگرێت ئەلوو، بووە و بۆ مەبەستی بەرزڕاگرتنی ناوەکەی بەکاریهێناوە. بەڵام ئەم قسانە دوورن لە ڕاستییەوە.

چیرۆکی وشەی ئەلوو چییە؟ بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

ئەلوو بۆ وشەی “Hello”ی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە، سەرەتا لە ساڵی 1833لە کتێبێک بەناوی ” Sketches and eccentricities of Col. David Crockett of west Tennessee” لە ئەمریکا دەرکەوت، دواتر لە هەمان ساڵ کتێبەکە لەلایەن ڕۆژنامەی ئەدەبیی “The London Literary Gazette” لە لەندەن چاپکرایەوە.

یەکەمجار تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی 1877 وشەی ئەلووی لە پەیوەندیکردندا بۆ سڵاوکردن بەکارهێنا و وشەکەی بۆ سەرۆکی کۆمپانیای تەلەگراف پێشنیازکرد، تاوەکو لەبری “ئاهۆی، ئاهۆی”، کە لەسەر کەشتییە دەریاییەکان بەکاردەهات، لە سەرەتای پەیوەندیکردندا بیڵێت. لە کاتێکدا ئاهۆی ئاهۆی لەلایەن گراهام بێڵەوە پێشنیازکرابوو.

ئەدیسۆن لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کۆمپانیای تەلەگراف لە شاری پیستبۆرگ لە ویلایەتی پەنسلڤێنیا نووسیوویەتی، “ئەلوو…هاوڕێم دەیڤد، پێم وانییە پێویستمان بە زەنگ بێت بۆ بانگکردن، وشەی هەلۆ لە دووریی سێ بۆ شەش مەتر لە تەلەفۆنەوە دەبیسترێت.. دەڵێیت چی؟ تێبینی: نرخی سەرەتایی دروستکردنی نێردەر و وەرگری نیشانەی تەلەفۆنی تەنها 700 دۆلارە. ئەلوو – ئەدیسۆن”.

گراهام بێڵ لە یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یاریدەدەرەکەی، کە لە ژوورەکەی تەنیشتیەوە بوو، وتی، “وەرە بۆ ئێرە، دەمەوێت بتبینم”. لە ساڵی 1889ـدا، یەکەم کارمەندانی کارپێکردنی تەلەفۆنەکان ناونرابوون “کچانی هەلۆ”، ئەویش بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان تەلەفۆن و سڵاوکردندا هەبوو.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خەو و هەژاری دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

مێردمنداڵە ئەشکەنجەدراوەکەی بەغداد بەسەرهاتی دەستگیرکردنی دەگێڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share