ئەفغانستان.. پایتەختی هەرێمێك كۆنترۆڵكرایەوە و 131 چەكداری تاڵیبان كوژران

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی دەیان چەكداری تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنەوەی هەرێمی هەلمەندی لە باشووری وڵاتەكە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا، كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو هێزەكانیان 131 چەكداری تاڵیبانیان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی غەزنی، باكتیكا، قەندەهار، زابول، وهەرات، جوزجان و تەخار، كوشتووە.

بەرگریی ئەفغانستان باسی لەوەشكردووە، شاری لەشكركای پایتەختی هەرێمی هەلمەند-یان كۆنترۆڵكردووەتەوە، كە پێشتر تاڵیبان كۆنترۆڵی كردبوو.

دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان بەشێكی زۆری خاكی وڵاتەكەی بەزەبری هێز كۆنترۆڵكرد، حكومەتی ئەو وڵاتەش ماوەیەكە ئۆپراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە دەستپێكردووە و بەشێكی گەڕاندووەتەوە ژێردەسەڵاتی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share