ئـ.ـیسرائیل و سـ.ـوریا لە رێککەوتن نزیکن

ئیسرائیل و سوریا لەسەر پێکهێنانی شانەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگیکردن لەسەر چەند پرسێک، لەنێویاندا ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هەواڵگری و کەمکردنەوەی گرژییە سەربازییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا، رێککەوتن.

ئەمشەوی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، ئیسرائیل و سوریای بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سوریا لە پایتەختی فەرەنسا، لەخۆدەگرێت.

بەیاننامە هاوبەشەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سوریا لە ژێر چاودێریی ئەمریکا لە پاریس کۆبوونەتەوە”، ئەوەش هاتووە، “ئیدارەی ترەمپ ئاسانکاریی بۆ گفتوگۆی بەرهەمدار کردووە سەبارەت بە رێزگرتن لە سەروەریی خاکی سوریا و ئاسایشی ئیسرائیل”.

بەگوێرەی بەیاننامە هاوبەشەکە، “ئیسرائیل و سوریا پابەندبوونی خۆیان بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی هەمیشەیی دووپاتکردووەتەوە بۆ سەقامگیریی هەردوو وڵات و دروستکردنی شانەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگیی هەواڵگری و کەمکردنەوەی گرژی و پەرەسەندنەکان”.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل-سوریادا هاتووە، “واشنتن هەنگاوە ئەرێنییەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا بەرز دەنرخێنێت و پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنیان، دووپاتدەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share