لەگەڵ گەیشتنی ئەندامانی حکومەتی نوێی یەمەن سێ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی عەدەن ڕویدا

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەندامانی حکومەتی نوێی یەمەن بە فڕۆکەخانەی عەدەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم سێ تەقینەوە فڕۆکەخانەکەیان کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

تەقینەوەکان لە هۆڵی پێشوازیی فڕۆکەخانەکە بووە بەرلە دابەزینی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی یەمەن، بەپێی میدیا عەرەبییەکان ژمارەیەکی زۆر کوژرا و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سەرەڕای گەورەیی تەقینەوەکان کە لەڕێگەی سێ گولە هاوەنەوە بووە، ئەنجامدەری تەقینەوەکە تەقەی کردووە.

حکومەتی نوێی یەمەن لەلایەن مەعین عەبدولمەلیکەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت و لە 24 وەزیر پێکهاتووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتەکەیان گەیشتنە شاری عەدەن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ڕەتدەكەینەوە

بابەتی دواتر

هەرێم.. لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها سێ كەس بە كۆرۆنا مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share