رۆژێك پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ڕووداوێكی گەردوونی ڕوودەدات

لە بەرگە هەوای زەوی نزیك دەبێتەوە

بە تەنها ڕۆژێك بەر لە وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا هەسارۆچكەیەك بە نزیكی زەویدا تێدەپەڕێت، وەك ئەوەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی تەنە نزیكەكان لە زەوی سەر بە ئاژانسی ناسا باسیدەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی ناسا بۆ یەكەمجار هەسارۆچكەكە لە ناوەندی بالوماری سەر بە ناوچەی سان دییگۆ لە نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەمی 2018 ناسێنراوە.

پێشبینی دەكرێت هەسارۆچكەكە، كە ناوی (2018VP1)ە، لە دووی نۆڤەمبەری داهاتوو واتە یەك ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2020 لێمان نزیك ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان هەسارۆچكەكە لە بەرگە هەوای زەوی نزیك دەبێتەوە، بەڵام ئەگەری كاریگەری لەسەر زەوی دەگاتە 0.41%.

تیرەی هەسارۆچكەكە 0.002 كیلۆمەتر واتە نزیكەی 6.5 پێ-یە، بەپێی ناسا.

رونیشیكردوەتەوە، ژمارەی ئەگەری بەركەوتنی هەسارۆچكەكە رەنگە سێ بێت، لەگەڵ بوونی “هەلی تێپەڕبوون بە تەنیشتی زەویدا بەڕێژەی 99.59%”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی كۆتایی دنیا دەدرێت.. كاتی خۆڕزگاركردن روو لە تەواوبوونە

بابەتی دواتر

کورد و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگ چۆن دروستبووە؟

چۆنیەتی دروستبوونی مانگ و هەسارەكان لەڕووی زانستییەوە رەنگە لای هەندێكمان جێی پرسیار بێت، گەردوونناسێكی كورد روونیدەكاتەوە. لوقمان حەوێز،…
زیاتر ببینە

تێلیگرام له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وت ‏

لە چەند وڵاتێكی كیشوه‌رەكانى ئاسیا و ئه‌وروپا، تێلیگرام لەکارکەوت و بەکارھێنەرەکانی ‏ئه‌په‌كه‌ش ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنەكەوە ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه‌ كرد.‏…
Total
0
Share