تێلیگرام له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وت ‏

لە چەند وڵاتێكی كیشوه‌رەكانى ئاسیا و ئه‌وروپا، تێلیگرام لەکارکەوت و بەکارھێنەرەکانی ‏ئه‌په‌كه‌ش ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنەكەوە ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه‌ كرد.‏

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌م به‌یانییه‌ش ‏ئه‌پڵیكه‌یشنى تێلیگرام له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وتووه‌. ‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا‌كان، 45٪ی بەکارھێنەرانی تێلیگرام ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنی ‏داوە، 38٪ی دیکەشیان ڕه‌خنه‌یان لە ئاستەنگی ناردنی نامەکانیان گرتووه‌.‏

لەكاركەوتنەكە بەشێوەیەك بووە، له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا به‌كارهێنه‌ران ‏نه‌یانتوانیوه‌ ئەپەکە بەکاربھێنن، لەكاتێكدا لە وڵاتانی دیكە ناردنی نامە و هەندێك پرۆسەی ‏دیكە ئاستەنگی بۆ دروستبووە.‏

پێشتریش، چه‌ند جارێک تۆڕه‌كانى فەیسبووک ، ئینستگرام و وەتسئەپ لەکارکەوتن‌.‏

بابەتی پێشتر

بۆ بەدیهێنانی شیعرێكی ماو زیدۆنگ چین خۆڵی مانگی هێنایەوە سەر زەوی

بابەتی دواتر

سەرجەم خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەر دابەشكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
Total
0
Share