رۆژانە سێ ملیار كەس فەیسبووك بەكاردەهێنن

بەكارهێنەرێكی فەیسبووك – وێنە، ئەی ئێف پی

كۆمپانیای “مێتا” ژمارەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك و داهاتی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە ئاشكرادەكات.

نوێترین ئاماری كۆمپانیای “مێتا” دەڵێت، لە یەك رۆژدا نزیكەی سێ ملیار كەس تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بەكاردەهێنن و داهاتیش لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیادیكردووە.

بەپێی راپۆرتی كۆمپانیای “مێتا” كە خاوەندارێتیی فەیسبووك دەكات، تا مانگی ئازاری ئەمساڵ داهاتیان بە رێژەی 3% زیادیكردووە و گەیشتووە بە 28.6 ملیار دۆلار.

مارك زوكەربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای مێتا دەڵێت، “كارەكانی كۆمپانیاكە لە بواری زیرەكیی دەستكرددا بە باشی بەڕێوەدەچن”، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمپانیاكە تەنها لە ئەمساڵدا 21 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی لە كارەكانیان دەركردووە.

بابەتی پێشتر

بۆ تەندروستیی دڵت لەم خواردنانە دووربكەوەرەوە

بابەتی دواتر

تەنها بۆ ژنان.. رەنگی لێوەکانت درەوشاوە بکە و دووربە لە وشکبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share