ئەمڕۆ هەسارۆچكەیەك خۆی بە زەویدا دەكێشێت؟

لەلایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگۆی بەركەوتنی پێكهاتەیەكی ئاسمانی بە زەویدا بڵاوكراوەتەوە، وەك هەموو جارێكیش هەواڵەكە كراوە بەناوی ئاژانسی ناسا-وە.

لە یەكێك لەو وێنانەی بڵاوكراوەتەوە وەك دەردەكەوێت ئاراستەی هەسارۆچكەیەكە بەرەو زەوی، تیایشیدا نوسراوە “هەسارۆچكەیەك ڕۆژی شەممە بەر زەوی دەكەوێت، هەسارەكە دەكات بە دوو بەشەوە”.

ئەو بڵاوكراوەیە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوكرایەوە، مەبەستیش لە ڕۆژی شەممە ئەمڕۆ 21ی ئایارە.

پاش بەدواداچوون لەسەر ئەو بڵاوكرایەوە، دەركەوت ناڕاستە و، لەو هەواڵانەیە كە بۆ وروژاندنی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە، هیچ كاریگەری لەسەر پێگە خاوەن متمانەكان و ئاژانسی ناسا نییە كە پێشتر چەندین دەنگۆی لەوجۆرەی ڕەتكردووەتەوە.

بۆ دڵنیابوونەوە لە ناڕاستی بڵاوكراوەكە دەتوانیت سەردانی سایتی Sentry ی تایبەت بە چاودێریی هەسارۆچكەكان و سەر بە ناسا بكەیت. سایتەكە هەموو زانیارییەكان دەربارەی ئاراستەی هەسارۆچكەكانی نزیك لە زەوی و قەبارە و خێرایی و ڕێكەوتی نزیكبوونەوەی لە هەسارەكەمان ئاشكرادەكات.

زانایانی تایبەتمەند بە چاودێریی تەنۆچكە نزیكەكان لە زەوی دووپاتیدەكەنەوە كە لە 100 ساڵی داهاتوودا هیچ مەترسییەكی لەوجۆرە لەسەر زەوی نییە.

زانایانی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا) دەڵێن، ئەگەری بەركەوتنی هەسارۆچكەیەك بە قەبارەی یاریگایەكی تۆپی پێ بە هەسارۆچكی زەوی بە نزیكەیی جارێكە هەر دوو هەزار ساڵێك، ئەوەش دەبێتەهۆی وێرانكاری لە شوینی بەركەوتنەكە و دەوروبەری. هەرچی هەسارە گەورەترەكانە بەركەوتنی بە هەسارەكەمان وێرانییەكی بەرفراوان لەسەر ئاستی كۆی زەوی دەهێنێتە ئاراوە، ئەمەیان ڕووداوێكی زۆر دەگمەنە و دواهەمینیان بەر لە 66 ملیۆن ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

مارسیدس گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یان سبەی مباپی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share