ئەندازیارانی ئەمریكی بڕیاریاندا پاشماوە تیشكدەرەكان پاش چارەسەركردن، بەتایبەت كاربۆنی تیشكدەر-14 وەك سەرچاوەی وزە لە پاتری كارەباییدا بەكاربهێنن كە دەتوانرێت بۆ ماوەی 28 هەزار ساڵ كاری پێبكرێت.
مرۆڤ دەتوانێت ئەو پاترییە بەو ناوەخنە بەهێزەیەوە لە گیرفانیدا هەڵبگرێت، بەپێی وتەی ئەندازیاران، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی تیشكدانەوە ببێتەوە، ئەمە جگە لەوەی پاترییەكە بۆ ماوەی 28 هەزار ساڵ كاردەكات.
پاتری نانۆ و ئەڵماس دەتوانێت وزەی كارەبا بەرهەمبهێنێت كە بە هێندەی 3.48 جار زیاتر دەبێت لە توانای پاتری كارەبایی كلاسیكی لە جۆری AA و قەبارەكەشی بچوكترە لە قەبارەی پاتری ئاسایی بە ڕێژەی 53.4%، دەربارەی كێشیشی جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ پاتری ئاسایی نییە.
بەڵام ئەندازیاران ڕایانگەیاند، ناتوانن ئەو تەكنیكە سەرسوڕهێنەرە كارەباییە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە تا ئەوكاتەی پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای (ستارت ئاب) كۆدەكەنەوە و دواتر لەوێ پڕۆژەكەیان جێبەجێ دەكەن.
لەگەڵ ئەوەشدا سورن لەسەر خستنەڕووی پاترییە داهێنراوەكان بۆ خەڵك لەماوەی دوو ساڵدا.
جیا لەوەش ژمارەیەكی زۆری تیمی زانستی لەسەر ئاستی جیهان هەن كە كار لەسەر دروستكردنی پاتری كارەبایی ئەتۆمی دەكەن.