واتسئەپ لە 49 جۆری مۆبایل لەکارکەوت

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2023 ئاپڵیکەیشنی واتسئەپ لەسەر 49 جۆری مۆبایلی زیرەک لەکارکەوت.

پێگەی فۆکز نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، ئاپڵیکەیشنی واتسئەپ لە ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلە زیرەکەکان وەک ئایفۆن 5  و ئایفۆن 5S و ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی مۆبایلی سامسۆنگ و ئێڵ جی لەکارکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شارەزایانی کۆمپانیاکە بەبەردەوام کار بۆ ئەوە دەکەن خزمەتگوزاری نوێ و سەرنجڕاکێش بۆ بەکارهێنانیان بەردەست بخەن، بۆ ئەمەش سەرنجیان لەسەر جۆرە نوێیەکانی مۆبایلە زیرەکەکانە”.

ئاشکراشیکرد، “لەگەڵ بەرەپێشچوونە خێراکانی بواری تەکنەلۆجیا، پشتگیری کۆمپانیاکان لە مۆبایلە مۆدیل کۆنەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share