مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە ساڵی ‏داهاتوودا کارەکانی تەواو ببێت.‏

کۆمپانیاکە جەختدەکاتەوە لەوەی کۆمپیوتەرەکە ئەو کۆمپانیایانە لێی سوودمەند دەبن، کە ‏لەبواری زیرەکیی دەستکرددا کاردەکەن، دەتوانن لەڕێگەی ملیاران نموونەوە ‏بیرۆکەکانیان بوونیادبنێن، لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ سەدان زمانی جیاواز و شیکردنەوەی ‏دەق و وێنە و ڤیدیۆ. ‏

بەوتەی مێتا، “خزمەتگوزارییەکە تەنها بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانە نییە کە ئێستا لە ‏چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانماندان، بەڵکو سەرجەم ئەوانە دەگرێتەوە کە لە ‏داهاتوویەکی نزیکدا دەچنە ناو خزمەتگوزاریی مێتاڤێرسەوە (جیهانی گریمانەیی)، کە ‏خزمەتگوزارییەکی نوێی مێتایە و ئێستا لە ئامادەکاریدایە”.‏

بابەتی پێشتر

لە جیهاندا هەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاشەكشەیان كردووە

بابەتی دواتر

فایزەر تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆنی دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share