زانایان یەكلاییان كردەوە.. منداڵان گوازەرەوەیەكی بێدەنگی كۆرۆنان

منداڵان كۆرۆنا دەگوازنەوە

زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا هۆشدارییاندا لە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندندا، بەتایبەت لەگەڵ دووبارە كردنەوەی خوێندنگاكان لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان.

بەپێی توێژینەوەكە كە لەلایەن گۆڤاری (جاما)ی پزیشكییەوە بڵاوكراوەتەوە پزیشكان لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی منداڵان لە واشنتن-ی پایتەختی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە كە منداڵانی تووشبوو بە كۆرۆنا دەشێت بۆ چەند هەفتەیەك ڤایرۆسەكە بڵاوبكەنەوە، سەرەڕای ئەوەی خودی خۆیان نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان لێ دیارینادات، ئەمەش واتە بەبێ مەبەست كەسانی چواردەوریان توشدەكەن.

توێژینەوەیەكی پێشتر لەسەر ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو منداڵاندا ئەنجامدراوە، بەڵام گرنگی ئەم توێژینەوە نوێیە پرسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و بڵاوبونەوەیەتی لەنێو ئەو منداڵانەی نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان تیا دیارینادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
زیاتر ببینە

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی…
Total
0
Share