تێسلا ڕۆبۆتێكی هاوشێوەی مرۆڤی دروستكرد

ئیڵەن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “تێسلا” ئاشكرایكرد، ڕۆبۆرتێكیان دروستكردووە هاوشێوەی مرۆڤە، بەڵام كاری مەترسیدار ڕادەپەڕێنێت.

ئەو ڕۆبۆتەی كە ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاب ئیڵەن مەسك دروستكردن و خستنەڕووی ڕاگەیاند، ناوی “تێسلا بۆت”ـە و لەشێوەی مرۆڤ دروستكراوە، ئەركی ڕاپەڕاندنی ئەو كارانە دەبێت كە “مەترسیدار و وەڕسكەرن و مرۆڤ حەز بە ڕاپەڕاندنیان ناكات”.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “تێسلا” وتیشی، “بەرزیی باڵای ڕۆبۆتەكە 176 سانتیمەترە و بەشێك لە كارەكانی ئەوەن كە دەتوانێت برغووەكانی ئۆتۆمبێل بە ئیسپانە ببەستێت و كاری شمەك كڕین بۆ خاوەنەكەی ڕابپەڕێنێت و سەوزە و میوەی بۆبكڕێت”.

لەبارەی نرخی ڕۆبۆتی “تێسلا بۆت”ـەوە، ئیڵەن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “تێسلا” رایگەیاند، كارێكیان كردووە نرخی ئەو ڕۆبۆتە گران نەبێت و وتی، “ڕۆبۆتەكە گۆڕانكارییەكەی ئابوریی گەورە دروستدەكات، چونكە بەهۆیەوە كەسانێك بێكار دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share