به‌له‌مێك به‌ 13 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێرئاوكه‌وت

بەیانی ئەمڕۆ به‌له‌مێك به‌ 13 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نزیك ژێر ئاو كه‌وت، تا ئێستا 10 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون و سێ كۆچبه‌ری دیكه‌یش نادیارن.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌له‌مێك به‌ 13 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان به‌ڕێكه‌وت، به‌هۆكارێكی نادیار، به‌له‌مه‌كه‌ له‌ سنووری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا له‌كاركه‌وت و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكه‌وتن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانه‌ 10 كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن و سێ كۆچبه‌ری دیكه‌ش تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره.

پێشتریش بەلەمێکی دیکە بە 45 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کورد بوون و تائیستا چارەنوسی حەوت کەسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكەی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share