خوێندنگا ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە گواسترانەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف

بە فەرمانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرجەم خوێندنگا ئیسلامییەکان لە وەزارەتی پەروەردەوە گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف.

بەرێوبەرایەتیی گشتی ئەوقافی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ” بە فەرمانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرجەم خوێندنگا ئیسلامییەکان لە وەزارەتی پەروەردەوە گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف، ئەمڕۆش هاوژین رەئوف بەرێوبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەری کرد بە مەبەستی وەرگرتنی میلاکی بەڕێوبەرایەتی خوێندنگا ئیسلامییەکان بۆ سەر بەرێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لەمەودوا خوێندنگا ئیسلامییەکان لە لایەن وەزارەتی ئەوقافە و سەرپەرشتی دەکرێن و بەرێوە دەبرێن کە ماوەی چەند ساڵێکە گواسترابوونەوە سەر وەزارەتی پەروەردەوە”.

 

بابەتی پێشتر

چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی راپەڕین دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share