هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنەكانی حەسەكە
ئەمڕۆ یادی حەوت ساڵەی ڕزگاركردنی كۆبانێیە لە دەستی داعش

ئەمڕۆ حەوتەم ساڵڕۆژی ڕزگاركردنی كۆبانێ-یە لە دەست چەكدارانی داعش و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا.

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی 2014دا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “داعش” بە هەزاران چەكدارەوە هێرشەكانی بۆسەر كۆبانێ دەستپێكرد. مانگی دواتری هەمان ساڵ چەكدارانی داعش چوونە ناو كۆبانێ و چەند شوێنێكی گرنگی شارەكەیان داگیركرد، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە ڕووبەڕووی بەرگرییەكی توند بووەوە.

سەرباری چڕیی هێرشەكان و زۆریی ژمارەی چەكدارەكان كە چەندین گروپی توندڕەوی سەر بە توركیا و داعش یەكاینگرتبوو، شەڕڤانان نەیانهێشت تەواوی شاری كۆبانێ بكەوێتە دەست داعش و هاوكارەكانی.

لەگەڵ توندتربوونی شەڕەكان و هێرشبردنی زیاتری داعش و هاوكارەكانیدا، بەرگریی شەڕڤانان خۆڕاگرانەتر دەبوو، لە هەمان ئەو قۆناغەشدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك هێزی پشتیوانی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كرا و بە چەكی قورسەوە پشتیوانیی شەڕڤانانیان كرد و ئەوەش وەك شارەزایانی سەربازی ئەوكات باسیان دەكرد، ڕۆڵی هەبوو لە یەكلاكردنەوەی شەڕەكەدا.

جگە لە شەڕڤانان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ئەو خۆبەخشانەی لە سەرتاسەری كوردستانەوە ڕوویان لە كۆبانێ كردبوو، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هاوكاربوون لە تیكشكاندنی داعش و گروپە توندڕەوەكانی دیكە و دواجار لە ڕۆژی 26/1/2015دا و دوای 134 ڕۆژ لە بەرخۆدان، كۆبانێ سەركەوت.

ئەو بەرگرییەی لە كۆبانێ كرا، میدیا و ناوەندە سیاسییەكانی جیهانی تەنی و شەڕەكە بوو بە ڕۆژەڤی دامەزراوەكانی میدیا و بە گرنگییەوە لە دۆزەكەیان دەڕوانی، تەنانەت شارەكە بە “ستالینگرادی نوێ” ناوزەدكرا و یەكی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك وەك “ڕۆژی كۆبانێ” دەستنیشانكرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بڕیاری لەبارەی "دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی"ـەوە دا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: ڕۆژانە 200 بۆ  300 تووشبووی ئۆمیکرۆن تۆماردەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share