ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، تیایدا پارچە ڤیدیۆیەکی گەریلاکانی پەکەکە بەکارهاتووە.

لە تەواوی ڤیدیۆکەدا کە بۆ سەربازانی ئازەربایجان دروستکراوە، دەردەکەوێت تەنها ئەو پارچە ڤیدیۆیە بێکوالێتییە و بە مۆبایل گیراوە، کە تایبەتە بە هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە بۆسەر خاڵێكی سەربازیی تورکیا.

ڤیدیۆکە دوێنێ کاتژمێر 11:00ی شەو لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە و ستایشی چەکدارانی ئازەربایجان دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا “ئیلهام عەلی ئیف” سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش دەردەکەوێت، کە ستایشی وڵاتەکەی و سەربازانی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share