دهۆك.. سەنتەری ڕاهێنانی کلینیکی كرایەوە

سەنتەری ڕاهێنانی کلینیکی لە شاری دهۆك كرایەوە و ڕێكخراوێكی ئەڵمانی ڕۆڵی لە دروستكردنیدا هەبووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و ڕاوێژکار و بەڕێوبەرانی گشتیی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و بەرپرسی ڕێکخڕاوی (GIZ)ی ئەڵمانی، سەنتەری ڕاهێنانی کلینیکی لە شاری دهۆک کرایەوە.

سەنتەری ڕاهێنانی کلینیکی كە ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم لە دهۆك كرایەوە، خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتییانی سنوورەكە دەكات بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی ڕوداوی جۆراوجۆرەوە زیان بە جەستەیان دەگات.

بابەتی پێشتر

جێنەوا 1-3 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

لیستەر سیتی 3-0 برایتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share