فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێدانی سەر کەمدەکاتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە یانە پڕۆفیشناڵەکان دەکات، لە مەشقوڕاهێنانەکاندا ڕێژەی لێدانی سەر بۆ یاریزانان کەمبکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یاریزانانی خولی یانە پڕۆفیشناڵەکان بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان، پێویستە لە هەر یەکەیەکی مەشقوڕاهێناندا لە (10 لێدانی سەر) زیاتر لە هەفتەیەکدا ئەنجامنەدەن.

هەروەها نوسراوە، “داوا لە یانەکان دەکەین، لێدانی سەر، بەتایبەت ئەوانەی بەهێزەوە ئاڕاستەدەکرێن، یاخود ئەوانەی لە دووری 35 مەتر، یاخود لێدانی کۆرنارەکان و دووری 10 مەترەوە ئەنجامدەدرێن بۆ هەر یاریزانێک لە هەفتەیەکدا 10 جار زیاتر ڕاهێنانی لەسەر نەکرێت”.

نیمچە قەدەغەکردنی لێدانی سەر تەنها مەشقوڕاهێنانەکان دەگرێتەوە، بەڵکو لە کاتی یارییدا یاریزانان و یانەکان سەربەستن لە ئاڕاستەکردنی تۆپ بە لێدانی سەر.

ئەم بڕیارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا دوای ئەوە دێت، ساڵی 2002 جێف ئاستڵ، یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا لە تەمەنی 59 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، دوای چەندین لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو کێشانەی لە مێشکیدا دروستبووە بەهۆی لێدانی سەرەوە بووە، هەروەها زۆرینەی یاریزانانی دیکەش دوای ڕۆچوونیان بەتەمەن ڕوبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن لە سەرەتای وەرزەوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

بابەتی دواتر

دێست بۆندی سێ یانەی ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەهراوی بووە. دوای…
Total
0
Share