ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەهراوی بووە.

دوای سەرهەڵدانی قەیرانی کەریم بنزیمە لەگەڵ دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەر، قەیرانێکی دیکە لە ناوخۆی تیمی فەرەنسا سەریهەڵداوە، پاڵەوانەکەی بنجامین پاڤاردی بەرگریکاری باڵی ڕاستی بایرن میونشن بووە.

“موندۆ دیپۆرتیڤۆ” لە زاری سەرچاوە فەرەنسییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، کە پاڤارد تۆمەتبارکراوە بە دزەپێکردنی زانیارییەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان، بەو هۆیەوە لەگەڵ دیشامپی ڕاهێنەر و چەند یاریزانێکدا کێشەی بۆ دروستبووە و گەیشتووەتە ئاستی دەمەقاڵێ و پێکدادان، چونکە پاڤارد لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا بە خراپ باسی ئەو یاریزانانەی کردووە و وتوویەتی، لە ئاستی پێکهاتەی فەرەنسا-دا نین.

دوای ئەو ڕووداوانە، دیشامپ بڕیاریداوە پاڤارد لە پێکهاتەکانی دووربخاتەوە و لە پێگەکەیدا جول کوندیی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بەکارخستووە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك

بابەتی دواتر

سودانی: رووداوەكانی كەركوك و دیالە نابێت بەبێ سزادان تێبپەڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share