دێست بۆندی سێ یانەی ڕەتکردووەتەوە

سێرجینیۆ دێست بۆندی سێ یانەی گەورەی ڕەتکردووەتەوە و بەردەوامبوونی لە یانەی بەرشلۆنە ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەکانی مارکا و سپۆرتی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایانکردووە، سێرجینیۆ دێست لەلایەن یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند، ئارسیناڵ و مۆناکۆ لە خولەکانی ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، فەرەنساوە بۆندی پێشکەشکراوە، بەڵام ناوبراو سەرجەمیانی ڕەتکردووەتەوە و بەردەوامبوونی لە یانە کەتەلۆنییەکەی ڕاگەیاندووە.

دێستی تەمەن 20 ساڵ هاوینی ڕابردوو لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد، تاوەکو ئێستا 41 یاری بەدرێسی ئازولگراناوە ئەنجامداوە، سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

دێست وەرزی ڕابردوو لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریکردووە، بەوپێیەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی لە پێکهاتەی ئەمریکا بەشداری پاڵەوانێتی کۆنکاکافی نەکردووە، چاوەروواندەکرێت بۆ وەرزی 2021-2022 بەباشترین ئاستەوە ئامادەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share