بایرن لە سەرەتای وەرزەوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، جولیان ناگیلسمان دانی پێدادەنێت، پێکهاتەی بایرن میونشن لەسەرەتای وەرزی نوێ دووچاری ئاستەنگی دەبێت.

لە دواین ڕوبەڕوبوونەوە تاقیکارییەکان بۆ وەرزی 2021-2022، بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر بوروسیا مونشنگلادباخ دۆڕاندنی تۆمارکرد.

جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری باڤاری پێیوایە، یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان نابنە پێوەر بۆ ئاستی پێکهاتەکەی، بەڵام دانی پێدادەنێت، شێوازی سوڕاندنی تۆپ و جموجۆڵی یاریزانە لاوەکان بەپێی پێویست نەبووە، بەڵکو دواتریش لەگەڵ گەڕانەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکان ناچارن خۆیان بگونجێنن، ئەم کێشەیە و بابەتی ماندووبوونی یاریزانان و قەیرانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانیان دروستدەکات.

ناگیلسمان ڕایگەیاندووە، “یاریزانان سەرکەوتوو نەبوون لە هەڵسوڕاندنی تۆپ، تەنانەت هەردوو یانەکە لەڕووی بونیادەوە کێشەیان هەبوو، کاتی زۆرمان لەبەردەستدا نییە و دەبێت بە خێرایی خۆمان بگونجێنین، بۆیە ئەگەر هەیە لەسەرەتای وەرزدا ئەنجامی هەندێک لە یارییەکان بەپێی پێویست نەبێت”.

ناگیلسمان لە هاوینی 2021 وەک ڕاهێنەری نوێی بایرن میونشن لەجێگەی هانزی فلیک دەستنیشانکرا، ناوبراو یەکێکە لە ڕاهێنەرە لاوە بەتواناکان و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 35 ساڵە، بەڵام لەڕووی تاکتیکییەوە باشترینی ئەڵمانیایە و لەگەڵ یانەی لایپزیگ تواناکانی سەلماندووە، چاوەرواندەکرێت لەڕووی هێرشبەرییەوە پێکهاتەی بایرن بە ئاستێکی باڵاتر بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی پارتییەكەی سوریا ڕەخنە لە سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێدانی سەر کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەى چامپیۆنز لیگە

سبەى گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە. یاریی لوتکە لە نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی ئیتاڵی و…

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
Total
0
Share