هەلیکۆپتەرێكی سوپای عێراق لە خورماتوو کەوتەخوارەوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و تیمە فڕۆکەوانییەکەشی گیانیانلەدەستدا، كە ژمارەیان پێنج كەس بوو.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی چەرداغلی قەزای خورماتوو، هەلیکۆپتەرێك لەکاتی تێپەڕینی بە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە”.

وتیشی، “بەهۆی كەوتنی هەلیكۆپتەرەكە، تیمە فڕۆکەوانییەکەی و سەرنشینەكانی، كە پێنج کەس بوون، گیانیان لەدەستداوە، دووانیان ئەفسەربوون بە پلەکانی عەقید و ڕائید“.

دوای ڕووداوەکە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان هونەرمەندێكی بەناوبانگی ئەفغانی كوشت

بابەتی دواتر

لە خانەقین داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share