خۆپیشاندانی دانیشتووانی ناحیەی خەلەکان بەردەوامە

ماوەی سێ رۆژە، دانیشتووانی ناوچەکانی خەلەکان و گوندەکانی سنوری ناحیەکە بەردەوامە و داوای تەواوکردنی رێگای قەزای دوکان بەرەو هەولێر و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دانیشتووانی ناوچەکە لە ئێستادا رێگەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان گرتووە و ناهێڵن هاتوچۆ بکەن و داوای تەواوکردنی رێگاکە و چاککردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکەن.

دانیشتووانی سنوورەکە دووپاتیشیدەکەنەوە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و گرتنی رێگاکە تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share