تاڵیبان هونەرمەندێكی بەناوبانگی ئەفغانی كوشت

نزار محەمەد

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تۆمارێكی ڤیدیۆیی نزار محەمەد، هونەرمەندی كۆمیدیی بەناوبانگی ئەفغانی بڵاوبووەوە كە ساتەكانی بردنی لەماڵەكەی لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە نیشاندەدات، بەر لە كوشتنی.

لە دیمەنەكەدا دەردەكەوێت دوو چەكداری تاڵیبان سوكایەتی بە هونەرمەندە كۆمیدییەكە، كە ناسراو بە (خاشا جوان)، دەكەن، بڵاوبوونەوەشی بە چەند ڕۆژێك دێت پاش دەركەوتنی كوشتنی لەلایەن چەكدارانی “نەناسراوەوە” و دۆزینەوەی تەرمەكەی لە ناوچەی داند لە قەندەهار.

بەمدواییە هێرش و پەلامارەكانی چەكدارانی تاڵیبان لە ناوچە جیاجیاكانی ئەفغانستان ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بەپێی ئاژانسە جیاجیاكان چەندین چیرۆك و ڕووداوی پێشێلكاری لەلایەن چەكدارانی گروپەكەوە ڕوویانداوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا تۆمارێكی دیكەی ڤیدیۆیی لە ئەفغانستان بڵاوبووەوە كە لانیكەمی 10 كەسی سەر بە یەكەی هێزە تایبەتەكانی وڵاتەكە نیشاندەدات كە لەلایەن تاڵیبانەوە كوژرابوون.

ئەو دۆخەی وڵاتەكە پاش كشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەكان دێت، بەپێی ڕاپۆرتەكانیش تاڵیبان كۆنتڕؤلی نیوەی سەنتەری ناوچەكانی ئەفغانستانی كردووە كە ژمارەیان 419 ناوچەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا دەستی نەگەیشتووەتە پایتەختی ئەو ناوچانە لە وڵاتەكەدا كە ژمارەیان 34 پایتەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share