بەشێكی داستانی نوسراوەی گلگامش دێتەوە باوەشی عێراق

ئەمریكا پارچەیەكی شوێنەواریی دێرین، كە دەگەڕێتەوە بۆ پێش 3500 ساڵ، دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق، شوێنەوارەكە یەكێكە لە تابلۆ نوسراوەكانی داستانی گلگامش و بە بزماری لەسەری نوسراوە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، تابلۆیەکی مێژوویی دەگەڕێننەوە بۆ عێراق، کە مێژووەکەی بۆ 3500 ساڵی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، پارچە شوێنەوارەکە عێراق خاوەندارێتیی دەکات و دزراوە.

ئەو تابلۆ مێژووییە، کە بە نوسینی بزماری لەسەری نوسراوە، بەشێکە لە تابلۆی نوسراوەی داستانی گلگامش، کە یەکێکە لە کۆنترین داستانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، گێڕانەوەکە باس لە یەکێک لە پادشاکانی ناوچەکە دەکات، کە بەدوای خۆشبەختی و ژیانی هەتاییدا گەڕاوە.

بازرگانێکی ئەمریکی لەبواری پارچە هونەرییەکاندا ئەم تابلۆ مێژووییەی لەساڵی 2003دا لە خێزانێکی ئوردنی کڕیوە، کە بە فێڵ و دزی گەیشتووەتە بازاڕی ڕەشی ئەمریکا.

لە ساڵی 2007دا بازرگانێکی دیکە بەبڕی 50 هەزار دۆلار کڕیویەتی، لە ساڵی 2019دا پۆلیسی ئەمریکی دۆسیەی تابلۆکەیان گەیاندووەتە دادگای فیدراڵی ئەمریکا.

خانەوادەی خاوەنداری کۆمپانیای هۆبی لۆبی، کە تابلۆکەی لابووە، لە تەمموزی 2017دا لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە فەرمانی پێکرا بە گەڕاندنەوەی هەزاران پارچە شوێنەوار بۆ عێراق، کە بەڕێگەی نایاسایی و فێڵ گەیەندراوەتە بازاڕی ڕەشی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرازیل و کۆتدیڤوار سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و ئەڵمانیا ماڵئاواییکرد

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ خاوەن مۆلیدەكان.. لە یەك ڕۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share