(ڤیدیۆ) بەرازیل و کۆتدیڤوار سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و ئەڵمانیا ماڵئاواییکرد

هەڵبژاردەکانی بەرازیل و کۆتدیڤوار لە کۆمەڵەی چوارەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی 2020 مسۆگەرکرد.

ئەمڕۆ، چوارشەممە سێیەمین ڕوبەڕوبوونەوەکانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدران.

لە یارییەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی بەرازیل بردنەوەی بەرامبەر سعودیە بە (3-1) تۆمارکرد، هەروەها هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار یەکسانبوونی بە ئەنجامی (1-1) بەسەر ئەڵمانیا سەپاند.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، بەرازیل بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و کۆتدیڤوار بە پێنج خاڵ بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولەکەیان بڕی، هەرچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە سەرەڕای ئەوەی چوار خاڵی کۆکردەوە، بەڵام ماڵئاوایی کرد.

لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام بەسەر هندۆراسدا سەرکەوت، هەروەها هەڵبژاردەکانی ڕۆمانیا و نیوزیلاند بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، هەڵبژاردەکانی کۆریا و نیوزیلاند سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بەدەستهێنا.

ئەنجامەکان:

سعودییە 1-3 بەرازیل

ئەڵمانیا 1-1 کۆتدیڤوار

کۆریای باشوور 5-0 هندۆراس

ڕۆمانیا 0-0 نیوزیلاند

بابەتی پێشتر

دۆسیەی تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختە بوون.. دادگای گەرمیان شەش تۆمەتباری سزادا

بابەتی دواتر

بەشێكی داستانی نوسراوەی گلگامش دێتەوە باوەشی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share