قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ خاوەن مۆلیدەكان.. لە یەك ڕۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادەبێت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کە لەکارکەوتبێت و ئاگاداریدەکاتەوە لەماوەی یەک ڕۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت و بۆی هەیە بگاتە لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.

سیامەند حەمید، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “نزیکەی 700 مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەن، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما و زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان، ڕۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکاردەکەون، ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتییانەوە دەچین و ڕێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر، ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت”.

لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە ڕوونیكردووەتەوە، “دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆڵتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم ڕووەوە بەردەوام چاودێریی مۆلیدەکان دەکەین”.

سەرۆكی لیژنەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی، داواشیکرد لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، هاوڵاتییان پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی 07701363679 بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

بابەتی پێشتر

بەشێكی داستانی نوسراوەی گلگامش دێتەوە باوەشی عێراق

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید پلانی چییە؟ یەک یورۆ بەکارنەخراوە ..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
13
Share